مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په كه له ڕۆژی دووشه‌ممه ئه‌وه‌ڵی مانگی ڕه‌زبه‌ره‌وه ده‌ستیپێكردووه، بۆ ٨مین ڕۆژی به‌رده‌وام هه‌روا درێژه‌ی هه‌یه. خواستی كرێكاران له سه‌ره‌تای ئه‌م ده‌وره‌یه له ناڕه‌زایه‌تیه‌كانیان، وه‌رگرتنی حه‌قده‌ستی داوخراو بوو. كرده‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ت و ده‌زگای ئه‌منیی ڕژیم له به‌رامبه‌ر ئه‌م خواسته سه‌ره‌تاییه‌ی كرێكاران پڕ له سه‌رلێشێواوی و ترس و نیگه‌رانی بوو و ئه‌وه‌ش خۆی ده‌رخه‌ری ئه‌و ڕاستیه‌یه كه تا چ ڕاده‌یه‌ك حه‌ره‌كه‌تی مافخوازانه‌ی ناوه‌ندێكی كرێكاری كه ناوبانگی خه‌بات و خوڕاگریی له سنووره‌كانی ئێران تێپه‌ڕ بووه، تۆقاندوونی. ئه‌مڕۆ خواستێكی چینی كرێكاری ئێران له لایه‌ن یه‌كێك له ناوه‌نده پێشڕه‌وه‌كانی ئه‌م چینه‌وه، وه‌ك ژانێكی هاوبه‌شی چینی كرێكار په‌یگیری ده‌كرێ. هه‌ر ئه‌م ڕاستیه‌ش زه‌رووره‌تی هاوپشتیی كرێكارانی شوێنه‌كانی دیكه‌ی ئێران له‌گه‌ڵ كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په، كه هه‌تا ئێستا به‌هۆی خۆڕاگریانهوه ده‌ركراون و په‌روه‌نده‌سازیان بۆ كراوه، دێنێته گۆڕێ.
ته‌وه‌ری نه‌درانی حهقدستهكان له سه‌ری وه‌ختی خۆیدا و ده‌ركردنی هه‌ڵسووڕاوانی ناڕازی به هۆكاری ئه‌منیه‌تی، ئه‌مڕۆكه یه‌كێكه له‌و گرفتانه‌ی كه نه ته‌نیا داوێنی كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په‌ی گرتووه‌ته‌وه به‌ڵكوو پتر له ٩٠ له‌سه‌دی كرێكارانی ئێران له كارگا و كارخانه‌كاندا له‌گه‌ڵی به‌ره‌وڕوون. له ڕاستیدا بێكاری ته‌نیا ژان و ئازاری كرێكاران نییه به‌ڵكوو له هه‌مان كاتدا ده‌ركردن و بێكاربوون به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه له ژیانی كرێكاران ده‌كات، به‌م حاڵه‌شه‌وه حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان پێ‌نادرێت. له‌گه‌ڵ دواخرانی حه‌قده‌سته‌كان له ناوه‌ندێكی ته‌ولیدی یان سه‌نعه‌تی، كرێكاران ده‌ستبه‌جێ سێبه‌ری ڕه‌شی بێكاری له‌سه‌ر سه‌ریانه‌وه هه‌ست پێده‌كه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه خاوهنكاران زۆر جار هۆكاری نه‌درانی حه‌قده‌ستی كرێكاران، ده‌گه‌ڕێننه‌وه سه‌ر كێشه و گرفتی ئابووری و ئه‌وه‌ش خۆی ده‌ستپێكی داخرانی ئه‌و ناوه‌نده‌یه و له درێژه‌دا ده‌ركردنی سه‌رجه‌م كرێكاران و یان به‌شێكیانی به‌ناوی “ته‌عدیلی نیرووی كار” لێده‌كه‌وێته.
له باروودۆخێكدا كه به ناچار باری گران و به‌رزبوونه‌وه‌ی سه‌رسووڕهێنه‌ری ، ته‌وه‌رۆم، بێكاری و نائه‌منیی شۆغڵی له سه‌ر شانی كرێكاران قورسایی ده‌كات، نابێت چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بكرێت كه حه‌قده‌سته‌كان له كاتی خۆیدا بدرێت. زۆر به كه‌می كارگه و كارخانه و ناوه‌ندێكی كار ده‌بیندرێ كه حه‌قده‌ستی كرێكارانی بێ كه‌م وكوڕی پێدابن.
دواخرانی درێژماوه‌ی حه‌قده‌سته‌كان ڕۆژ له دوای ڕۆژ په‌ره ده‌ستێنێت. له هێندێك له ناوه‌نده‌كانی كار و ته‌ولید دا، نه‌درانی حه‌قده‌ستی كرێكاران سنووری یه‌كساڵ و ته‌نانه‌ت دوو ساڵیشی تێپه‌ڕ كردووه. له‌م باروودۆخه‌دا ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر خاوه‌نكار دوای ئه‌م ماوه‌یه، بێ كه‌م و كوڕ سه‌رجه‌م حه‌قده‌ستی كرێكارانیش بدات، به له‌به‌رچاوگرتنی توندبوونه‌وه‌ی ڕۆژ له دوای ڕۆژی ته‌وه‌ڕۆم و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی هه‌زینه‌ی پێداویستیه‌كان، كرێكار ناتوانێت به‌م بڕه پاره‌یه هه‌ر ئه‌م كالایانه‌ی دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بكرێت و ئه‌وه‌ش به‌و مانایه‌یه كه به‌شێك له حه‌قده‌ستی كرێكار له‌و ماوه‌یه‌دا ڕۆیشتۆته‌وه گیرفانی خاوه‌نكارانه‌وه. له‌و ناوه‌ندانه‌ی كه ڕێژه‌ی سوود و قازانجیان ڕوو له كه‌مبوونه‌وه‌یه، دواخستنی حه‌قده‌ستی كرێكاران به ئه‌نقه‌ست ئه‌نجام ده‌درێت و خاوه‌نكاری ئه‌و ناوه‌ندانه‌ش كه له به‌رده‌م زه‌ره‌ر دان و سوودیهكیان بۆ نامێنێته‌وه، به بیانووی وه‌رشكسته بوون، به ئاشكرا خۆیان له پێدانی حه‌قده‌ستی كرێكاران ده‌دزنه‌وه.
له هێندێك ناوه‌ندی كار، ئه‌گه‌ر كرێكاران به‌پێی گرێبه‌ست به ڕه‌سمی دامه‌زرابن، شانسێكیان بۆ وه‌رگرتنی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و كرێكارانه‌ی كه هیچ گرێبهستیهكیان نییه و یان به گرێبه‌ستی كاتییه‌وه هاتوونه‌ته سه‌ركار، هیچ چه‌شنه زه‌مانه‌تێك بۆ پێدانی حه‌قده‌سته‌كانیان له گۆڕێ دانیه و ئه‌گه‌ری بێ حاسڵ مانه‌وه‌ی ڕه‌نج و كاریان زۆر له سه‌رێیه.
خاوهنكاران له ڕێگه‌ی په‌رداخت نه‌كردنی سه‌ری وه‌ختی حه‌قده‌سته‌كان و به‌ڵێنیی درۆیین و ئه‌مرۆ به سبه‌ی پێكردنی كرێكاران، هه‌وڵ ده‌ده‌ن تا باروودۆخێكی دژه ئینسانیان به‌سه‌ردا بسه‌پێنن و كرێكاران له ترسی له‌ده‌ستدانی كار و حه‌قده‌سته دواخراوهكهیان، به گژ بڕیار و پیلانی خاوه‌نكاردا نه‌چن. له ڕاستیدا ڕاگرتنی حه‌قده‌سته‌كان، پیلانی خاوه‌نكاره له دژی كرێكار و له لایه‌ن ده‌وڵه‌تیشه‌وه به‌رده‌وام پشتیوانی لێده‌كرێت. ئه‌وه‌ش له حاڵێكدایه كه كرێكاران له ئاست قه‌یرانی سه‌رمایه‌داری و كه‌مبوونه‌وه‌ی قازانجی خاوه‌نانی سه‌نعه‌ت به‌رپرس نین و نابێت تاوانی قازانج په‌ره‌ستی سه‌رمایه‌داران بده‌نه‌وه. ئه‌گه‌ر خاوه‌نكار و خاوه‌نانی سه‌نعه‌ت به هه‌ر بیانوویه‌ك حه‌قده‌ستی كرێكاران ناده‌ن، ئه‌وه ئه‌ركی ده‌وڵه‌ته كه ئه‌و حه‌قده‌سته بۆ كرێكار بگه‌ڕێنێته‌وه. به‌ڵام ده‌وڵه‌ت كه خۆی گه‌وره‌ترین خاوه‌نكاری وڵاته، نه‌ك خۆی له به‌رامبه‌ر كرێكاراندا به به‌رپرس نازانێت، به‌ڵكوو خۆی به نه‌دانی سه‌ری وه‌ختی پاره و پێبه‌ند نه‌بوون به به‌ڵێنیه‌كانی له‌گه‌ڵ شیركه‌تی واسته و په‌یوه‌ندیداری ده‌وڵه‌ت، ڕۆڵی سه‌ره‌كی له دواخرانی حه‌قده‌ستی كرێكاراندا ده‌بینێت.
ئه‌گه‌رچی له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا، كرێكاران به‌رده‌وام بۆ وه‌رگرتنی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانی خۆیان خه‌باتیان كردووه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه ئه‌م خه‌باته لێك بڵاو و كه‌م هێز بووه، كه‌متر سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناوه و خاوهنكاران به‌رده‌وام به دواخستنی حه‌قده‌سته‌كان وه‌ك ئامرازی گوشار بۆ سه‌پاندنی باروودۆخی ناله‌بار به‌سه‌ر كرێكاران، كه‌ڵكیان لێوه‌رگرتووه.
له ڕاستیدا، دواخستن و ڕاگرتنی حه‌قده‌ستی كرێكاران، تا كاتێك كه خه‌باتێكی یه‌كگرتووانه و به‌رین له ئارادا نه‌بێت، هه‌روا درێژه‌ی ده‌بێت و به خه‌باتی لێكبڵاو و هه‌ڵوه‌شاو هیچ پێشڕهویهك ده‌سته‌به‌ر نابێت. هه‌روه‌ها چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ستی كرێكاران و پێدانی سه‌ری وه‌ختی خۆی، یه‌كێكه له موتالباته گرینگه‌كانی چینی كرێكار و ئه‌وه‌ش به بێ ئیراده‌ی یه‌كگرتووانه‌ی كرێكار له ئاست سه‌رتاسه‌ری دا نایه‌ته دی. خه‌باتی ئه‌مڕۆی كرێكارانی هه‌فت ته‌په وه‌ك یه‌كێك له ناوه‌نده پێشڕه‌وه‌كانی چینی كرێكاری ئێران كه سه‌ره‌ڕای ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ڕێبه‌رانی و هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رده‌وامی هێزه ئه‌منیه‌كان هه‌روه‌ها درێژه‌ی هه‌یه و بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی له چنگی خاوه‌نكار ده‌ستی داوه‌ته خه‌باتێكی بوێرانه، بێ گومان ده‌توانێ ببێته حه‌ره‌كه‌تێكی ناڕه‌زایه‌تیی سه‌رتاسه‌ری.