كرێكارانی په‌یمانی فازه‌كانی ٢٠ و ٢١ی پارسی جنووبی له عه‌سه‌لویه سه‌باره‌ت به دواكه‌وتن له په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
ئه‌م كرێكارانه كه له‌گه‌ڵ شیركه‌ته جۆراوجۆره‌كان قه‌راردادی كاریان به‌ستووه، ده‌ڵێن: جاری وایه كه تا دوو مانگ حه‌قده‌ستی دواخراویان هه‌یه و زیاتر له دوو مانگیشه ده‌فته‌رچه بیمه‌كانیان درێژ ناكرێته‌وه. كرێكاران هه‌روه‌ها ڕایانگه‌یاندووه، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، چه‌ندین جار سه‌ردانی ناوه‌نده جۆراوجۆره‌كانی ڕژیمیان كردووه و خوازیاری په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان بوون، به‌ڵام تا ئێستا هیچ وڵامێكیان پێ نه‌دراونه‌ته‌وه.