بە پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٩ی مانگی گوڵان، شاره‌داری و هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕژیم، هێرشیان كرده سه‌ر ماڵ و حاڵی به‌شێك له دانیشتووانی گوندی “قاسملوو”ی سه‌ر به شاری ورمێ و هه‌وڵی ڕووخاندنی ماڵه‌كانیاندا كه له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تی دانیشتووانی ئه‌و گه‌ڕه‌كه به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه.
به پێی زانیارییه‌كان، شاره‌داری به هاوكاری هێزه ئینتزامییه‌كان، به بیانووی ئه‌وه‌یكه ئه‌و خانووانه نزیك له جاده‌ن و زیادڕووییان كردووه، هێرشیان بردووه‌ته سه‌ریان و ڕووخاندوویانن. ئەم هەڵوێستەی شارەداری ورمێ لە حاڵیکدایە کە کەسانی گرێ‌دراو بە ئیتلاعات و سپای پاسداران، دارستان و شاخەکانی ناوچه‌كه‌یان داگیر كردووه و به‌ده‌یان وێلا و كۆشكیان له نزیك ئه‌و جاده‌یه ساز كردووه و وڵامده‌ره‌وه‌ی هیچ ناوه‌ندێكیش نین.