ڕۆژی شه‌ممه ١٧ی مانگی گوڵان، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له كرێكارانی پڕۆژه‌یی به‌شه‌كانی جۆشكاری و به‌رقی پترۆشیمی گه‌چساران، له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان، ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه و مانیانگرت.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ناڕازی خوازیاری په‌رداختی حه‌قده‌ست، جێژنانه و سه‌نه‌واتی دواخراو، هه‌روه‌ها به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ٢٠ ڕۆژ كار، ١٠ ڕۆژ پشوودان و گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ركاری سه‌د كرێكاری ئه‌و ناوه‌نده‌ن بوون كه به هۆی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی بۆ گه‌یشتن به داواكارییه‌كانیان له‌سه‌ر كار ده‌ركراون.