شه‌ش حیزب و ڕێكخراوه‌ی چه‌پی توركیا ڕۆژی شه‌ممه ١٧ی مانگی گوڵان، له به‌یاننامه‌یه‌كدا هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیایان بۆ سه‌ر بنكه و باره‌گاكانی “هه.ده.په” و ئه‌ندامانی ئه‌و حیزبه به توندی مه‌حكووم كرد و خوازیاری ده‌ستبه‌جێ ڕاگرتنی ئه‌و هێرشانه بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، شه‌ش حیزبی “زه‌حمه‌تكێشانی توركیا”، “حیزبی ماڵه‌كانی خه‌ڵك”، “فێدراسیۆنی شۆراكانی سۆسیالیست”، “حیزبی ئازادی كۆمه‌ڵایه‌تیی”، “حیزبی جووڵانه‌وه‌ی زه‌حمه‌تكێشان” و “حیزبی كرێكاری توركیا” هێرش بۆسه‌ر بنه‌كه و باره‌گاكانی “هه.ده.په”یان به توندی مه‌حكووم كردووه و ڕایانگه‌یاندووه هه‌ڕه‌شه و هێرش بۆ سه‌ر ئه‌و حیزبه، هێرش بۆسه‌ر ئازادی هه‌موومانه و ده‌وڵه‌ت ده‌بێ ده‌ستبه‌جێ كۆتایی به‌و سیاسه‌ته شكستخواردووه بێنێت و ده‌ستبه‌سه‌ركراوان ئازاد كات.