به وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی ئۆستانی ئیلام، ٥٠ بۆ ١٠٠ له سه‌دی ڕێگه و بانی شار و گونده‌كانی ئه‌و ئۆستانه به هۆی كه‌مته‌رخه‌می به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تیی ئه‌و ئۆستانه و به هۆی هاتنی لافاو له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا به ته‌واوه‌تی له ناوچوون.
به وته‌ی هاووڵاتییه‌كی ئیلامی، ژێرخانی هاتووچۆی ئه‌و ئۆستانه زۆر كۆنن و له ٢٠ ساڵی ڕابردوودا به‌رپرسانی ده‌وڵه‌ت هیچ بایه‌خێكیان به كێشه و گرفته‌كانی ئه‌و ئۆستانه نه‌داوه. ناوبراو هه‌روه‌ها وتی: هه‌ر كات هاووڵاتییان سه‌باره‌ت به كه‌می خزمه‌تگۆزاری ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه، وتوویانه بودجه‌مان نییه له حاڵێكدا ئۆستانی ئیلام یه‌كێك له ده‌وڵه‌مه‌نترین ئۆستانه‌كانی ئێرانه و ژێرخانێكی زۆری گاز و نه‌وتی هه‌یه به‌ڵام به‌رده‌وام تاڵان ده‌كرێت.