کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

گواستنه‌وه‌ی هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری “عۆسمان ئیسماعیلی” بۆ زیندانی سه‌قز

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، پاش پێنج ڕۆژ له‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی “عۆسمان ئیسماعیلی” هه‌ڵسووڕاوی كرێكاریی ناسراوی شاری سه‌قز، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٥ی مانگی گوڵان، له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی تله‌فوونیدا له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كی ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ گوازراوه‌ته‌وه‌ بۆ زیندانی ناوه‌ندی سه‌قز.

“عۆسمان ئیسماعیلی” له‌ ڕۆژی ١٠ی مانگی گوڵان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ ماوه‌ی پێنج ڕۆژ له‌ به‌ندی كه‌ره‌نتینه‌ی زیندانی سه‌قز ڕاگیرابوو. ناوبراو ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٥ی ئه‌م مانگه‌ گوازراوه‌ته‌وه‌ بۆ به‌ندی ئاسایی زیندانی سه‌قز. به‌ پێی زانیارییه‌كان “عۆسمان ئیسماعیلی” ڕۆژی ١١ی گوڵان به‌ر‌امبه‌ر له‌گه‌ڵ ڕۆژی جیهانی كرێكار، شیرینی له‌ نێو زیندانیاندا بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ و مێژوو و گرینگی ڕۆژی جیهانی كرێكاری بۆ زیندانیان باس كردووه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

ونبوونی زیاتر له ٤٧ هه‌زار منداڵی په‌نابه‌ر له‌ ساڵی ٢٠٢١وه له‌ یه‌كێتی ئورووپا

-

خۆپێشاندانی كرێكارانی هۆتێل له‌ ١٨ شاری ئه‌مریكا

-

دروشم نووسینی كۆمیته‌ی قوتابیانی ئێران بۆ پشتیوانی له‌ تووماج ساڵحی

-

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی مازه‌نده‌ران له‌ شاری ساری

-

درێژه‌ی مانگرتنی زێڕ فرۆشان له‌ چه‌ند شاری ئێران

-

بێبه‌ری كردنی شه‌ش خوێندكاری زانكۆی ڕازی له‌ پڕۆسه‌ی خوێندن

-