لە ڕێکەوتی ١٠ی مانگی گوڵانی ئەمساڵ، دوو چالاکی سێنفیی موعەلیمان و خانەنشینکراو بە ناوەکانی “عەلی سادقی” و “خان عەزیز ئیسماعیلی” خەڵکی کرماشان، لە لایەن لقی ٤ی دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە بانگهێشت کراون و داوایان لێکراوە لە ماوەی ٥ ڕۆژدا خۆیان بەو دادگایەدا بناسێنن.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، لهو بانگهێشتنامهیهدا هیچ ئاماژەیەک بە تۆمەتەكانی ئەو دوو موعەلیمە نەکراوە بەڵام لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا بە بیانووی ڕۆژی جیهانی کرێکار و پێشلکردنی مافی موعەلیمان لە ئێران و بەتایبەتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، چالاکانی سنفی موعەلیمان کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد و خوازیاری وەرگرتنی مافی پێشلکراوی خۆیان بوون. لەم پێوەندەدا بەدەیان چالاکی سنفیی موعەلیمان لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بانگهێشت کراون و دۆسیەیان بۆ کراوەتەوە.