به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، ڕۆژی هه‌ینی ٥ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له ژینگه پارێزان له شاری تاران له به‌رامبه‌ر پاركی لاله كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ژینگه‌پارێزان له‌مشاره له‌گه‌ڵ كه‌مپه‌ینی جیهانی “هه‌ینی بۆ داهاتوو” كه له‌لایه‌ن “گرتا تونبرگ” چالاكی ژینگه‌پارێزی سوئێدی ڕێك خراوه، به كۆبوونه‌وه له پاركی لاله‌ی ئه‌مشاره خوازیاری بایه‌خی كاربه‌ده‌ستانی ڕژیم بۆ پاراستنی ژینگه بوون. ژینگه پارێزان له ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین پلاكارد و نوسراوه و به وتنی چه‌ندین دروشم سه‌باره‌ت به له‌ناوبردنی جه‌نگه‌ڵه‌كان و هه‌روه‌ها دروست كردنی زیاترلهحهدی به‌نداو ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ئه‌م كۆبوونه‌وه به ده‌ستێوه‌ردانی پولیس دوای چه‌ند كاتژمێرێك كۆتایی پێهات.