به پێی ڕاپۆرتی كۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی حیزبی كۆمۆنیستی ئێرانن به‌شی فه‌نلاند، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١١ی مانگی گوڵان به‌رامبه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی، ڕۆژی جیهانی چینی كرێكار، كۆمه‌ڵێك له ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له شاری “هێلسینكی” ڕێپێوانێكیان به‌ڕێوه‌برد.
ئه‌و ڕێپێوانه له وێزگه‌ی میترۆی “هاكانیهمی” ده‌ستیپێكرد و تا وێزگه‌ی قه‌تاری شاری درێژه كێشا. ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزب له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و ڕێپێوانه، په‌یامی حیزبی كۆمۆنیستی ئێرانیان به بۆنه‌ی هاتنی ڕۆژی جیهانی كرێكار خوێنده‌وه و سیاسه‌تی ڕێكخراوی حیزبی كۆمۆنیستی ئێرانیان له ئاست باروودۆخی ئێستای چینی كرێكار و زه‌حمه‌تكێش و دهوۆ و نه‌خشی شه‌ڕ له‌سه‌ر خراپتر كردنی ئه‌و دۆخه بۆ به‌شداربووان باس كرد. پاش ڕێپێوانه‌كه، هاوڕێ “نه‌جمه شه‌ریفی” هاوده‌نگ له‌گه‌ڵ شه‌ن كه‌سی دیكه سه‌ردانی شوێنی به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسیمی ڕۆژی كرێكار له‌لایه‌ن حیزبی كۆمۆنیستی فه‌نلانده‌وه كرد و په‌یامی حیزبیان بۆ ئرادادهبووانی ئه‌و ڕێوڕه‌سمه خوێنده‌وه.