کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر سێ چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی سه‌قز

سه‌پاندنی زیندان به‌سه‌ر سێ چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی سه‌قز 4

له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، دادگای كۆماری ئیسلامی سێ چالاكی مه‌ده‌نی ئه‌و شاره‌ی به‌ ناوه‌كانی “مێقداد حه‌سه‌ن نژاد“، “زه‌مانه‌ زیویه‌” و “محه‌ممه‌د سه‌لیمی” به‌ تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” سه‌رجه‌م به‌ ٢٧ مانگ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كردووه‌.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و سێ چالاكه‌ مه‌ده‌نییه‌ مانگی ڕێبه‌ندانی ساڵی ١٤٠٠ی هه‌تاوی له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ له‌ شاری سه‌قز ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی گرتووخانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعات كرابوون. پاش لێپرسینه‌وه‌ به‌ دانانی وه‌سیقه‌ و تا كاتی دادگایی كردنیان ئازادكرابوون.