ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١١ی مانگی گوڵان، به‌رپرسانی زیندانی ورمێ “سۆعدا خه‌دیرزاده” به‌ندكراوی سیاسیان له حاڵێكدا شه‌شه‌مین ڕۆژی مانگرتن له‌خواردنی تێپه‌ڕ ده‌كات بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگواسته‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه ئه‌منییه‌كانی زیندانی ورمێ، هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ئه‌و به‌نده‌ی “سۆعدا خه‌دیرزاده”ی تێدایه و وێڕای پشكنینی به‌نده‌كه ناوبراویان به بێڕێزی و ئازاردان بۆ شوێنێكی نادیار گواستووه‌ته‌وه. جێگای ئاماژه‌یه كه “سۆعدا خه‌دێرزاده” به‌ندكراوی خه‌ڵكی پیرانشار دووگیانه و له ڕۆژی سێشه‌ممه ٦ی ئه‌م مانگه‌وه به نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین دژ به ناڕوونی چاره‌نووسی له به‌ندیخانه‌ی ورمێ مانی له خواردن گرتووه.