ڕۆژی شه‌ممه ١٠ی مانگی گوڵان، به‌هۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێكی وه‌زاره‌تی پێشمەرگەی هه‌رێمی كوردستان لە سەر رێگای چەمچەماڵ ــ سەنگاو، پێشمەرگەیەک گیانی لەدەستدا و ١٢ی دیکەش برینداربوون.
هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ ڕایگه‌یاندووه، لە سەر رێگای چەمچەماڵ ــ سەنگاو نزیک فەرماندەیی پیادەی کەرکوک ناسراو به مەنیلە، ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی وەزارەتی پێشمەرگە وەرگەڕاوه و بەهۆی ئه‌و ڕووداوە ١٢ پێشمەرگە بریندار بوون و پێشمەرگەیەکیش بەناوی “نڤام جاسم محەمەد” تەمەن ٥١ ساڵ گیانی لەدەستداوە. ئەوەش خراوەتەڕوو، دەستبەجێ تیمی فریاکەوتنی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و سه‌رجه‌م بریندارانی ڕووداوه‌كه بەمەبەستی چارەسەری بەپەلە، گەیەندراونه‌ته ناوه‌ندی فریاکەوتنی چەمچەماڵ و لە ئیستادا لە ژێرچاودێری پزیشكیدان.