ڕۆژی هه‌ینی ٩ی مانگی گوڵان، ڕێوڕه‌سمێكی شكۆدار به بۆنه‌ی هاتنی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی، ڕۆژی جیهانی چینی كرێكار و به به‌شداری كۆمه‌ڵێك له پیشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه، دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له مه‌قه‌ڕی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه له “زڕگوێز” به‌ڕێوه‌چوو.
ڕێوڕه‌سمه‌كه به خوێندنی تراكتێك به بۆنه‌ی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌كه هاوڕێ “ناسر شه‌ریفی” و خوێندنه‌وه‌ی ڕیزی به‌رنامه‌كان ده‌ستیپێكرد. ڕێوڕه‌سمه‌كه به سروودی ئه‌نترناسیۆناڵ و یه‌ك ده‌قێقه بێده‌نگی بۆ ڕێزلێنان له یادی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری درێژه درا. پاشان بێده‌نگیه‌كه به خۆێندنه‌وه‌ی كۆپڵه شێعرێك شكا و دواجار هاوڕێ “سروه ناسری” ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه ووتارێكی به‌م بۆنه‌وه پێشكه‌ش كرد. له درێژه‌ی مه‌راسێمه‌كه هاوڕێ “ئه‌میر ئیسماعیل‌پوور” شێعرێكی دیكله‌مه كرد. ڕێوڕه‌سمه‌كه به خوێندنی سروودی “یه‌كی ئه‌یار” له لایه‌ن گرووپی سروودی كۆمه‌ڵه درێژه درا. پاشان هۆنه‌رمه‌ندی شۆرشگێڕ هاوڕێ “نه‌جم محه‌ممه‌د” سروودێكی به ناوی “من كرێكارم” پێشكه‌ش به ئاماده‌بوان كرد. ریورهسمهكه به پێشكه‌ش كردنی چه‌ند گۆرانی له لایه‌ن هۆنه‌رمه‌ند “شه‌ماڵ محه‌ممه‌د ته‌وفێق” كۆتایی پێهات.