هه‌زاران هاووڵاتى له شاری “سلۆپی”ی باكووری كوردستان، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٧ی مانگی گوڵان، له ڕێپێوانێكی ناڕه‌زایه‌تیدا هێرشه‌كانی ده‌وڵتی توركیایان بۆ سه‌ر باكووری هه‌رێمی كوردستان به توندی شه‌رمه‌زار كرد و خوازیاری ده‌ستبه‌جێ ڕاگرتنی ئه‌و هێرشانه بوون.
هەزاران هاووڵاتى و چەندین پەرلەمانتارى “هەدەپە”، بەرپرسانى “کەجەدە” و دایکانى ئاشتى، لە ناوچەکانى “مێردین”، “سێرت”، “ئێلێح” و “ئامه‌د” خۆیان گه‌یانده ناوچه‌ی “سلۆپی” و لەوێشەوە بە مەبەستى شەرمەزارکردنى هێرشەکانى دەوڵەتى تورکیه بۆ سەر باكووری هه‌رێمی کوردستان بەرەو سنوورەکانی “خابوور” ڕێپێوانێكی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد و تێیدا داوایان كرد كه ده‌وڵه‌تی توركیا ده‌ستبه‌جێ هێرشه‌كانی ڕابگرێت.