کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

درێژکردنەوەی حوکمی بەندکرانی هاووڵاتییەکی شاری سنە

بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندەکانی مافی مڕۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، حوکمی دەستبەسەرکرانیکەیومەرس لەتیفی، هاووڵاتی بەندکراوی خەڵکی سنە لە سەر داوای هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم دوو حەفتەی دیکەش درێژ كراوه‌ته‌وه‌.

بەپێی ئەو هەواڵە، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ۴ی مانگی گوڵان، بنەماڵە و کەسوکاری  کەیومەرس لەتیفیپاش ئەوەی سەردانی دادگای ئینقلابی سنەیان کردوو ئاگادار کراونەتەوە کە، ماوەی دەستبەسەرکرانی ناوبراو بۆ دوو حەفتەی دیکەش درێژ کراوەتەوە. جێگای ئاماژەیە،کەیومەرس لەتیفیلە ڕێکەوتی ٢٦ی ڕێبەندانی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی  ئیتلاعاتیی شاری سنە دەستبەسەر و بەمەبەستی لێپرسینەوە ڕەوانەی زیندانی ئیتلاعاتی سنە کراوە و لە ڕێکەوتی  ٣٠ی مانگی ڕێبەندان،ئارەزوو لەتیفیخۆشکی ئەم هاووڵاتییە پاش سەردانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بەمەبەستی ئاگاداربوونەوە لە دۆخی براکەی، دەستبەسەر و پاش چەند کاتژمێر ئازاد کرا

بابەتی پەیوەندیدار

له‌سێداره‌دانی ٢٥ به‌ندكراوی كورد له‌ ماوه‌ی ١٨ ڕۆژی ڕابردوو

-

برینداربوونی كۆڵبه‌رێكی دیكه‌ له‌ سنووری بانه

-

سه‌پاندنی سزای ئێعدام به‌سه‌ر به‌ندكراوێك له‌ زیندانی ورمێ

-

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ كرماشان و چه‌ند شاری ئێران

-

ڕاپۆرتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌سه‌ر پێشێلكارییه‌كانی توركیا له‌ عه‌فرین

-

برینداربوونی چوار منداڵ له‌ تۆپبارانی ڕۆژئاوای كوردستان

-