کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خانه‌نشینكراوانی ئوستانی ئیلام و كرماشان

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خانه‌نشینكراوانی ئوستانی ئیلام و كرماشان

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٤ی مانگی گوڵان، ژماره‌یه‌ك خانه‌نشینكراویسازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعیئوستانی به‌شێك له‌ شاره‌كانی ئێران و هاوكات له‌ شاری ئیلام و كرماشان له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ جێبه‌جێ نه‌بوونی داخوازیه‌كانیان و دۆخی ناله‌باری ژیانیان، بۆ جارێكی دیكه‌ له‌ به‌رانبه‌ر بینای ئه‌و ڕێكخراویه‌ كۆ بوونه‌وه‌ و ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌ به‌شداری ژماره‌یه‌ك له‌ خانه‌نشینكراوان له‌ به‌رانبه‌ر ئیداره‌ی ته‌ئمین ئیجتماعی له‌ شاره‌كانی ئیلام و كرماشان، ناڕازییان خوازیاری جێبه‌جێ بوونی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی حقووق و وه‌رگرتنی مافه‌ داراییه‌كانی دیكه‌ و خه‌رجیه‌كانی بیمه‌ی ده‌رمانی له‌ كاتی خانه‌نشینكراوی بووین. جێگای ئاماژه‌یه‌ ئه‌م هاووڵاتییانه‌ له‌ ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ڕابردوو بۆ وه‌رگرتنی مافه‌كانیان چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌ بردووه‌ و هه‌تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌ داخوازیه‌كانی ئه‌وان له‌ لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامی پشتگوێ خراوه‌.