كۆمه‌ڵێك له په‌ره‌ستارانی ٨٩ ڕۆژه‌ی زانكۆی “جۆندی شاپوور“ی ئه‌هواز ڕۆژی شه‌ممه ٣ی مانگی گوڵان، كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست بێكار كردنیان ده‌ربڕی.
به وته‌ی نوێنه‌ری ناڕازیان، په‌ره‌ستاران له ده‌ورانی كۆرۆنا و له مه‌ترسیدارترین كات و له ژێر گۆشارێكی زۆردا كاریان كردووه به‌ڵام ئێستا كه به هۆی كوتانی واكسین مه‌ترسیه‌كه تۆزێ كه‌متر بووه‌ته‌وه، به‌رپرسانی بێهداشت و ده‌رمانی زانكۆی “جۆندی شاپوور“ی ئه‌هواز بێكاریان كردوون.