ڕۆژی شه‌ممه ٣ی مانگی گوڵان، دەوڵەتی تورکیا و گرووپه ئیسلامییه‌كانی سه‌ر به‌و ده‌وڵه‌ته، گوندەکانی “عەرەبحەسەن“، “عەوندادات” و “سەیدا” له باكووری “منبج“یان به چڕی بۆردوومان كرد و هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ی كه له ده‌ورووبه‌ری شاری عه‌فرین هه‌ڵكه‌وتووه و له‌ژێر كۆنتڕۆڵیاندا نییه زیاتر كردووه.
به وته‌ی به‌رپرسانی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكرات، دەوڵەتی تورکیا و گرووپه جیهادییه‌كانی سه‌ر به‌و ده‌وڵه‌ته، له ڕۆژی شه‌ممه‌وه ناوچەکانی “عەزاز“، “مارع” و “ته‌ل ڕەفعەت” لە کانتۆنی “شەهبا” به چڕی بۆردوومان ده‌كه‌ن و زیانێكی زۆریان به ماڵی هاووڵاتییان گه‌یاندووه. هه‌روه‌ها ئه‌رته‌شی توركیا گونده‌كانی “مهرنازه“، “مالكییه” و “شێورگا“ی له ناوچه‌ی عه‌فرینی كردووه‌ته ئامانجی تۆپباران و هێشتا هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر قۆربانیانی ئه‌و هێرشانه بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه.