كرێكارانی ده‌ركراوی شاره‌داری نه‌یشابوور ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١ی مانگی گوڵان، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد و خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر كاره‌كانیان بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ٩٦ كرێكاری شاره‌داری ناوچه‌ی ٢ی نه‌یشابوور كه سه‌ر به شیركه‌تێكی په‌یمانكاری به ناوی “سه‌وزی زیوه‌ر”ن له ساڵی ٩٧وه تا كوتاییه‌كانی ساڵی ١٤٠٠ له‌و ناوه‌نده كاریان كردووه و ئێستا له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونی ماوه‌ی قه‌رارداده‌كانیان له كار بێكار كراون. به وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، شاره‌داری نه‌یشابوور گرێبه‌ستێكی نوێی له‌گه‌ڵ په‌یمانكارێكی تازه به‌ستووه و ئه‌و شیركه‌ته ده‌ستی به‌كار كردووه به‌ڵام چاره‌نووسی ئێمه هێشتا ناڕوونه و هیچ ناوه‌ندێكی ده‌وڵه‌تیش بایه‌خ به مه‌عیشه‌تی خراپی كرێكارانی ئه‌و ناوه‌نده نادات.