کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

دەستبەسەرکرانی مێرمنداڵێکی ١٧ ساڵە لە سەلاسی باوەجانی

دەستبەسەرکرانی مێرمنداڵێکی ١٧ ساڵە لە سەلاسی باوەجانی 4

ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی مانگی خاکەلێوە، هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لە شاری سەلاسی باوەجانی مێرمنداڵێکی تەمەن ١٧ ساڵیان بە ناوی “ڕامین ڕەحمانی” دەستبەسەر کرد.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپا کاتژمێر ٥ی بەرەبەیان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ڕەحمانی وێڕای دەستبەسەر کردنی “ڕامین” نێو ماڵەکەیانیش لە لایەن ئەو هێزەوە پشکێندراوە. هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو مێرمنداڵە و هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی لە بەر دەستدا نییە.