ڕۆژی سێشه‌ممه ٣٠ی مانگی خاكه‌لێوه، سوپای عێراق له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، هێرشی كرده سەر بنكه‌كانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی شه‌نگال و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه ڕوویدا و چه‌ندین كه‌س له هه‌ر دوولا بریندار بوون.
به پێی زانیارییه‌كان شه‌ڕێكی سه‌خت له نێوان هێزه‌كانی ئه‌رته‌شی عێراق و یه‌كینه‌كانی پاراستنی شه‌نگال ڕوویداوه و ئه‌رته‌شی عێراق داوای كردووه كه هێزه‌كانی پاراستنی شه‌نگال بنكه سه‌ربازییه‌كانیان چۆڵ بكه‌ن و چه‌كه‌كانیان دابنێن، به‌ڵام شه‌رڤانان قبووڵیان نه‌كردووه و ڕایانگه‌یاندووه، باوه‌ڕمان به هیچ هێزێكی عێراقی و ده‌ره‌كی نییه و به‌رگری له خۆمان ده‌كه‌ین و چێتر ڕێگه ناده‌ین ئیزه‌دییه‌كان كۆمه‌ڵكۆژ بكرێن.