به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕێژه‌ی قوربانیانی لافاوه‌كه‌ی ئافریقای باشوور ڕووی له هه‌ڵكشان كردووه و له‌م پێوه‌نده‌دا ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٨ی مانگی خاكه‌لێوه ڕێژه‌ی قوربانیانی ئه‌و ڕووداوه ٤٤٠ كه‌سی تێپه‌ڕاند.
له ماوه‌ی یه‌ك حه‌فته‌ی ڕابردوو به‌هۆی بارینی بارانێكی به‌خۆڕ له ناوچه كه‌نارئاوییه‌كانی باشووری ڕۆژئاوای ئافریقای جنووبی، لافاو له‌و ناوچانه‌دا هه‌ستا و به‌و هۆیه‌وه شاری “دووربان” و چه‌ند شوێنێكی دیكه‌ی ئافریقا ژێر ئاو كه‌وتن. ئه‌م لافاوه هاوكات له‌گه‌ڵ ڕنووی زه‌وی هه‌تا ڕۆژی یه‌كشه‌ممه، ٤٤٣ قوربانی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه و به یه‌كێك له كاره‌ساتبارترین ڕووداوه سرووشتیه‌كانی مێژووی هاوچه‌رخی ئافریقای باشوور داده‌نرێت.