سوپای ئیسراییل به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه ٣٠ مانگی خاكه‌لێوه، به فڕۆكه باشووری كه‌رتی غه‌زه‌ی بۆردوومان كرد و له به‌رانبه‌ردا چه‌كدارانی حه‌ماس به ڕاكێتی كاتیۆشا وڵامی ئه‌و هێرشانه‌یان دایه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و هێرشانه‌ی سوپای ئیسراییل له وڵامی هاویشتنی چه‌ند ڕاكێتێكی كاتیۆشا كه له كه‌رتی غه‌زه‌وه ئاراسته‌ی ئه‌و وڵاته كراوه، ئه‌نجام دراوه و چه‌كدارانی حماسیش له به‌رانبه‌ردا به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌و هێرشانه‌ی بۆ سه‌ر ئیسراییل له ئه‌ستۆ گرتووه. هه‌تا كاتی بڵابوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه به‌رپرسانی فه‌له‌ستینی و حه‌ماس هیچ ئامارێكیان له كوژراو و بریندارانی هێرشی ئاسمانی ئیسراییل بۆ ڕای گشتی بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه. له لایه‌كی دیكه‌وه به‌رپرسانی ئیسراییل ڕایانگه‌یاندووه ئه‌و ڕاكێتانهی كه له كه‌رتی غه‌زه‌وه ئاراسته‌ی ئه‌و وڵاته كراوه له لایه‌ن سیته‌می به‌رگری خراوه‌ته خواره‌وه. جێگای ئاماژه‌یه ماوه‌ی یه‌ك حه‌فته‌یه، به‌تابه‌تی له دوای تێكه‌ڵچوونی خه‌ڵك له مزگه‌وتی “ئهلاقسا” كه بووه هۆی برینداربوونی ١٥٠ هاووڵاتیی فه‌له‌ستینی، ئاڵۆزی له نێوان فه‌له‌ستینیه‌كان و هێزه‌كانی ئیسراییل ڕووی له هه‌ڵكشان كردووه.