به پێی ڕاپۆرته‌كان، ٨ كه‌س له كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په، به تومه‌تی به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك كه له ناڕه‌زایه‌تیی به ده‌ركردنی ٢٠ كه‌س له هاوكاره‌كانیان به‌ڕێوه‌چوو و خوازیاری گه‌ڕاندنه‌وه‌یان بۆ سه‌ر كاره‌كانیان بوو له لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری شوش بانگهێشت كران.
یه‌كێك له كرێكارانی بانگهێشت كرا‌و “یوسف به‌همه‌نی” كه سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه ٢ی مانگی ڕه‌زبه‌ر له كۆبوونه‌وه‌ی كرێكاران قسه‌وباسێكی پێشكه‌ش كرد. كرێكارانی ناڕازیی كه ژماره‌یان لانیكه‌م ٣٠٠ كه‌س ده‌بێ، چاوه‌ڕێ وڵامی كارفه‌رمای شیركه‌تی هه‌فت ته‌په‌ن، تا هاوكاره‌كانیان بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان و تا ئه‌وكات درێژه به ناڕه‌زایه‌تییان ئه‌ده‌ن.