سه‌رله به‌یانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٤ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، دوو به‌ندكراو له زیندانه‌كانی كه‌ره‌ج و بروجرد به تومه‌تی “كڕین و فروشتنی ماده‌هۆشبه‌ر و كوشتن” ئێعدام كران.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، به‌ندكراوێكی خه‌ڵكێكی بروجرد كه ساڵی ٩٥ به تومه‌تی گواستنه‌وه‌ی ماده هۆشبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر و به ئێعدام مه‌حكووم كرا، ڕۆژی چوارشه‌ممه له حه‌ساری ئه‌م زیندانه ئێعدام كرا. هاوكات به‌ندكراوێكی دیكه له زیندانی كه‌ره‌ج به تومه‌تی كوشتن ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو له زیندانی ره‌جایی شاری كه‌ره‌ج ئێعدام كرا. به‌م جۆره ژماره‌ی ئه‌وكه‌سانه له ڕۆژی چوارشه‌ممه له‌م زیندانه‌دا ئێعدام كراون ده‌كاته ٦ كه‌س.