كرێكارانی گرێبه‌ستی ئابفای شاری ئه‌هواز، ڕۆژی شه‌ممه ٢٧ی مانگی خاكه‌لێوه، له به‌رانبه‌ر دواكه‌وتنی حه‌قده‌ست و جێبه‌جێ نه‌بوونی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌یی له شوێنی كاره‌كه‌یان و دواتر له به‌رانبه‌ر بینای ئوستانداری ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه برد.
كرێكارانی ناڕازی ڕایانگه‌یاندووه، سه‌ره‌ڕای به‌ڵێنی به‌رپرسانی ڕژیم بۆ جێبه‌جێ كردنی ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه و بردنه سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان، ماوه‌ی چه‌ند مانگه هیچ هه‌نگاوێكی كرده‌وه‌یی له لایه‌ن ئه‌و به‌رپرسانه‌وه هه‌ڵنه‌گیراوه. جێگای ئاماژه‌یه ماوه‌ی چوار مانگه حه‌قده‌ست و پاداشتی جه‌ژنانه‌ی سه‌ری ساڵی ئه‌و كرێكارانه په‌رداخت نه‌كراوه و به‌و هۆكاره‌وه ژیانی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان تووشی گرفت بووه.