كرێكارانی شاره‌داری ئێرانشه‌هر ڕۆژی شه‌ممه ٢٧ی مانگی خاكه‌لێوه، له ناڕه‌زایه‌تی به دواكه‌وتنی ٥ مانگ حه‌قده‌سته‌كانیان و وه‌رنه‌گرتنی ١٣ ساڵ پاداشتی جه‌ژنانه‌ی سه‌ری ساڵ له به‌رانبه‌ر بینای شاره‌داری ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازی به‌هۆی بێ بایه‌خی و نه‌بوونی كاردانه‌وه‌یه‌ك له لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌و ئوستانه له به‌رانبه‌ر هه‌واڵی بڵاوكراوه له‌سه‌ر دۆخی خراپی ژیانی ئه‌و كرێكارانه و دواكه‌وتنی حه‌قده‌سته‌كانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و خوازیاری چاودێری كردنی ڕاسته‌وخۆی وه‌رزاره‌تی كار له‌سه‌ر دۆخ و وه‌رنه‌گرتنی حه‌قده‌سته‌كانیان بوون. جێگای ئاماژه‌یه كرێكارانی ئه‌و شاره‌داریه ڕایانگه‌یاندووه، ده‌بێ بۆیان ڕوون بكرێته‌وه هه‌تا كه‌ی له لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌و شاره‌داریه مافه‌داراییه‌كانیان پێشه‌ل ده‌كرێت و كۆتایی به‌و دۆخه دێنن.