ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٤ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی هه‌فت ته‌په له ناڕه‌زایه‌تیی به ده‌ركردنی ژماره‌یه‌ك له هاوكاره‌كانیان له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردووه‌وه هه‌روه‌ها درێژه‌ی هه‌یه.
سه‌ره‌ڕای هه‌ڕه‌شه ئه‌منیه‌تییه‌كان، ئه‌م كرێكارانه كه له چوار ڕۆژ ڕابردووه‌وه ده‌ستیان له كار كێشاوه‌ته‌وه و له حه‌ساری ئه‌م شیركه‌ته كۆبوونه‌ته‌وه و خوازیاری گه‌ڕاندنه‌وه ٢٠ كه‌س له هاوكاره‌كانیان بۆ سه‌ر كاره‌كانیان بوون. كرێكاران هه‌روه‌ها ڕایانگه‌یاندووه، تا كاتی گه‌راندنه‌وه‌ی هاوكاره‌كانیان بۆ سه‌ركاره‌كانیان به هه‌مان قه‌رارداد و به‌ڵگه، درێژه به مانگرتنه‌كه‌یان ده‌ده‌ن.