ڕۆژی ڕابردوو ناوەندی زانیاری ڕۆژئاوا کە کاری لێکۆڵینەوە و شرۆڤەی دۆخی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدەیە ڕایگەیاند، هێرشی درۆن و خومپارە و تۆپخانەکانی سوپای تورکیە و میلیشیاکانی سەر بەو وڵاتە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان چڕتر بووەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ئەو ناوەندە، هێزەکانی سوپای تورکیە و میلیشیاکانی سەر بەو وڵاتە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو بە چڕی شارەکی تەلتەمەر و زرگان و ٩ گوندی دیکەی ئەو ناوچەیە بۆردوومان دەکەن و ئەو هێرشانەش بەمەبەستی گوشار خستنە سەر خەڵکی سڤیلی ئەو ناوچەیە و هێزەکانی هەسەدەیە هەتا ئەو ناوچەیە بە تەواوەتی چۆڵ بکرێت.