دوای بەریوەچونی ئاهەنگەکانی نەوروزی ئەمسال لە شارەکانی کوردستان ، دەزگا ئەمنییەتیەکانی رژیم کە هیچ کات چاویان بە شایی و خۆشی خەڵک هەڵنایە و دوژمنایەتی ئاشکرایان لە گەڵ هەر بۆنەیێک هەیە کە خەلكی شورشگیری کوردستان بە شیوەیکی بەر بڵاو بشداری تێدا بكات، دەستی کردوە بە گڕتنی ژمارەیه‌ک لە به‌شدار بووانی ئاهەنگی نوروز لە شاری سنە و چەند شاری تری کوردستان. تا ئیستا ژمارەی ئەم کەسانە کە دەسبەسەر کراوان رانەگیاندراوە بەلام بانگهیشت کردنیان بو دەزگا ئەمنییەتیەکان هەروا ئیدامەی هەیە. بە پێ هەوالەکان بەکرێگیراونی رژیم لە چەند شوین لەوانە لە شاری شنۆ هەولیان داوە شایی و خۆشی خەڵک بە بۆنەی نەوروزەوە بشیوینن و تەنانەت تەقەیان بە سه‌رخه‌لكدا كردۆه تا بڵاوه‌یان پێ بکەن.
چەند حەفتە پیش لە نەوروز، کاتێک کاربە دەستانی رژیم زانیان خەڵکی کوردستان خۆیان بۆ بەریوە بردنی ئاهەنگەکانی نەوروز ئامادە دەکەن ، دەستیان کرد بە هەرەشە کردن لە خەڵک و رایان گه‌یاند کە لە ئاهەنگەکاندا، سه‌مای ره‌ش به‌له‌ك و خویننه‌وه‌ی شیعر و سرود و به‌كار هێنانی هه‌ر چه‌شنه هیمایه‌ك كه ره‌نگ و بۆنی سیاسی پێوه بێت قه‌ده‌غه‌یه. بەلام سەرەرای ئەم هەرەشانە خەلکێ شورشگیری کوردستان بە شیوەیه‌کی بەربڵاو، لە شار و گوندەکاندا ئاهەنگی نەوروزیان بە بێ بە کار هێنانی هیماکانی حکومەت و به‌دڵی خۆیان بەرێوە برد.
بە رێوە چونی ئاهەنگی نوروز و شایی و خۆشی کردن بە بۆنەی نوێ بونەوەی سروشت و هاتنی بەهار ، مافیێكی سه‌رتایی بی ئەم لا و ئەلای خەڵکە، رژیمی کونە پەرەستی کۆماری ئیسلامی هەروەک دەرکەوت ناتوانی بەر بە ئیرادەی جه‌ماوه‌ری خەڵکی شورشگیری کوردستان بۆ وبه‌ریه‌وه‌بردنی بۆنه‌كانیان بگرێ،. ئێمه هه‌رچه‌شنه هه‌ره‌شه و زیندان و ئازاری به‌رێوه‌به‌رانی ئه‌م رێوره‌سمانه به توندی مه‌حكوم ده‌كه‌ین و رای ده‌گه‌یه‌نین كه ده‌بێ ده‌سبه‌جێ و بێشه‌رت و مه‌رج ده‌سبه‌سه‌ر كراوانی نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ ئازاد بكرێن.
کومیتەی ناوەندی کومەلە
ریکخراوی کوردستانی حیزبی کومونیشتی ئیران
٦ خاکەلیوەی ١٤٠١