کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ زیندانی “ئه‌یووبیه‌”ی شاری ڕێحای باكووری كوردستان

ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ زیندانی ئه‌یووبیه‌ی شاری ڕێحای باكووری كوردستان

شه‌وی پێنجشه‌ممه‌ ٤ی مانگی خاكه‌لێوه‌، ئاگر له‌ زیندانیئه‌یووبیه‌ی شاری  ڕێحای باكووری كوردستان به‌ربوو و بنه‌ماڵه‌ و كه‌س و كاری زیندانیان خۆپێشاندانێكی گه‌وره‌یان له‌به‌رده‌م ئه‌و زیندانه‌ به‌ڕێوه‌برد.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ زیندانیئه‌یووبیه‌ی ڕێحا و هاتووچۆی چه‌ندین تیمی ئاگركۆژێنه‌وه‌ و فریاكه‌وتنی خێرا، بنه‌ماڵه‌ و كه‌س و كاری زیندانیان له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌بوونی ئیمه‌نی له‌و زیندانه‌ و بێ خه‌به‌ری له‌ چاره‌نووسی زیندانیان له‌به‌رده‌م ئه‌و زیندانه‌ خۆپێشاندانێكی گه‌وره‌یان به‌ڕێوه‌ برد. شایانی باسه‌ كه‌ پێشتر و له‌ ساڵی ٢٠١٢ جارێكی دیكه‌ له‌و زیندانه‌ ئاگر كه‌وتبوو و ١٢ زیندانی گیانیان له‌ده‌ست دابوو، به‌ڵام له‌ ڕووداوه‌كه‌ی دوێنێ هێشتا هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر ژماره‌ی برینداران و گیانبه‌ختكردووان بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه‌.