“كه‌ماڵ هادیانفه‌ڕ” به‌ڕپرسی پۆلیسی هاتوچۆ ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٤ی مانگی خاكه‌لێوه ڕایگه‌یاند، لانیكه‌م ٢٨٨ كه‌س به‌هۆی ڕووداوه‌كانی هاتوچۆ له نه‌وڕۆزی ئه‌مساڵدا گیانیان له‌ده‌ستداوه و چوار هه‌زار و ٣٠٠ كه‌سیش بریندار بوونه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو به‌ته‌نیا له زنجیره ڕووداوێكدا له ڕێگای زه‌نجان_قه‌زوێن، ٢٨ هاووڵاتیی به‌سه‌ختی بریندار بوونه. نائیستاندارد بوونی ئۆتۆمبێلی به‌رهه‌م هاتووی ناوخۆیی و خراپی ڕێگاكان، له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی كه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌و ڕووداوانه‌دایه. جێگای ئاماژه‌یه له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو لانیكه‌م ١٧ هاووڵاتیی به‌هۆی به‌كار هێنانی گازی پیكنیك و ئالووده‌بوون به گازی منۆئۆكسیدی كه‌ربۆن له خێمه‌كانی سه‌فه‌ركردندا گیانیان له‌ده‌ستداوه.