بەڕێوبەری پەیوەندیەکانی زانکۆی زانستی پزیشکی ئۆستانی سنە ڕایگەیاند، لە شەوی نەورۆز زیاتر لە ٥٦ هاووڵاتیی لە ئۆستانی سنە بریندار بوونە و ٢٦ کەس لەو هاوڵاتیانە بەهۆی سەختی برینەوە لە نەخۆشخانەکانی ئەو ئوستانەدا لە ژێر چاودێری پزیشکی بەسەر دەبەن و ٣٢ کەسیش بشێوەی سەرپایی دەرمان کراون.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕووداوەکانی شەوی نەورۆز ل شاری سنە ٢١ کەس، سەقز ٧ کەس، مەریوان ٨ کەس، بیجاڕ ٣ کەس، بانە ٧ کەس، دیواندەرە ٢ کەس، دێگولان ٥ کەس و سەوڵاوا ٣ کەس برینداری لێکەوتووەتەوە و شاری کامیاران و قوروەیش هیچ جۆرە ڕووداوێکی تێدا تۆمار نەکراوە. جێگای ئاماژەی لەو ڕێژەیە ١١ کەس خەڵکی ڕێبوار بوونە کە لە شەقامەکاندا بریندار کراون و ئەوانی دیکە سەرجەمیان بەهۆی بەکارهێنایی ماددەی تەقینەوەی نائیستاندارد بریندار بوونە.