ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٩ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، له‌گه‌ڵ هاتنی ساڵی ١٤٠١ی هه‌تاوی، له زۆربه‌ی شار و گونده‌كانی كوردستان، سه‌ره‌ڕای هه‌ڕه‌شه و سه‌پاندنی كه‌ش و هه‌وای ئه‌منییه‌تی له لایه‌ن هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه، ڕێوڕه‌سمه‌كانی نه‌ورۆز به شێوه‌یه‌كی شكۆدار به‌ڕێوه‌چوو.
به پێی ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، له شاره‌كانی “كامیاران“، “شنۆ“، “مه‌هاباد“، “بۆكان“، “بانه“، “دێولان“، “قۆروه“، “سه‌قز“، “پاوه“، “نودشه“، “جوانڕۆ” و پیرانشار” ڕێوڕه‌سمه‌كانی نه‌ورۆز سه‌ره‌ڕای بانگهێشت و هه‌ڕه‌شه‌ی ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانی ڕژیم به شێوه‌یه‌كی به‌رین به‌ڕێوه‌چوو. له شاری شنۆ هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕژیم هێرشیان كرده سه‌ر خه‌ڵك و ڕێگرییان له به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا كرد، به‌ڵام له‌گه‌ڵ به‌رگری خه‌ڵكی ئه‌و شاره به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه و تێكهه‌ڵچوون ڕوویدا. گرته ویدیویهكانی ئه‌م رێوره‌سمانه له به‌رنامه‌كانی ئه‌مرۆی ته‌له‌ویزیونی كۆمه‌ڵه‌وه بڵاو ده‌بنه‌وه.