لە ئۆپەراسیۆنی به‌رینی هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا له شاری “دیاربه‌كر“، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٩ی مانگی ڕه‌شه‌ممه“، دوو ڕۆژنامەنووس به ناوه‌كانی “ئەرتوش بۆزکورت” و “میکائیل باروت” ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
لە چوارچێوەی ئه‌و ئۆپەراسیۆنه‌دا، پۆلیسی دەوڵەتی تورکیه لە زۆربه‌ی شار و شارۆچكه‌كانی باکووری کوردستان، شه‌پۆلێكی به‌ربڵاوی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی چالاكانی مه‌ده‌نی و سیاسیان ده‌ستپێكردووه و له‌و چوارچیوه‌دا ته‌نیا له ماوه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوودا به‌ده‌یان چالاكی مه‌ده‌نی، سیاسی و ڕۆژنامه‌وان له لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراون. ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیایان دژ به چالاكانی مه‌ده‌نی و ڕۆژنامه‌نووسان وه‌ك “قڕكردنی سیاسی” ناوبرد.