کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

دۆزینەوەی منداڵێکی یەک ڕۆز تەمەن لە شاری قوروە

دۆزینەوەی منداڵێکی یەک ڕۆز تەمەن لە شاری قوروە 2

بەڕێوبەری نەخۆشخانەی بێهشتی شاری قوروە ڕۆژی ڕابردوو ڕایگەیاند، کچێکی یەک ڕۆژ تەمەنیان لە یەکێک لە گەڕەکەکانی ئەو شارە دۆزیوەتەوە کە لە نێو کارتۆنێکدا فڕێ درابوو و هەتا ئێستا بۆیان ئاشکرا نەکراوە کە دایک و باوکی ئەو منداڵە کێن.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، کاژێر ١١ی شەوی پێنجشەممە ١٩ی مانگی ڕەشەممە، لەدوای پەیوەندیەکی تەلەفوونی لەگەڵ بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی ئەو شارە تیمەکانی پزیشکی چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و کچێکی یەک ڕۆژ تەمەنیان لە نێو کارتۆنێکدا دۆزیوەتەوە و خێرا بۆ بەشی منداڵانی نەخۆشخانەی بێهشتی ئەو شارە گوازراوەتەوە، دیاردەی فڕێ دانی منداڵ لە شارەکانی کوردستاندا دیاردەیەکی نامۆیە و ئەمەش زەنگێکی مەترسیدارە کە بەهۆی نەبوونی هەلی کار و گوشاری ئابووری لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕوویداوە. جێگای ئاماژەیە بڕیار وایە لە ماوەی ڕۆژانی داهاتوو ئەو منداڵە بەمەبەستی بەخێو کردنی بۆ بێهزیستی ئەو شارە بگوازرێتەوە.