به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٦ی مانگی ڕه‌شه‌ممه،كۆمه‌ڵێك له ژنان و پیاوانی ئازاده و یه‌كسانیخواز له‌شاری بانه، به بڵاوكردنه‌وه‌ی شیرینی له ناوه‌ندی ئه‌و شاره هاتنی ٨ی مارسیان ڕێزلێگرت.
به پێی ئه‌و هه‌واڵه، به‌شداربووان به نووسینی هه‌زار دروشمی “پیرۆزبێت ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژن” له نێو به‌سته‌ی شوكولاتهكان و بڵاوكردنه‌وه‌ی له نێو دانیشتووانی گه‌ڕه‌كه‌كانی “بوێن”، “كه‌مه‌ربه‌ندی بیمارستان”، مه‌یدانی كرێكار”، “بازنه‌ی ساعه‌ت”، “سه‌رپرد” و هه‌روه‌ها شاره‌كی سه‌نعه‌تی و چه‌ندین پاساژ و باشگای وه‌رزشی، هاتنی ئه‌و ڕۆژه‌یان ڕێزلێنا و له‌گه‌ڵ پێشوازی به‌رینی خه‌ڵك ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه.