بە پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به كۆڵهبهرنیووز، ئێوارەی ڕۆژی هەینی ١٣ی مانگی ڕەشەممە، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە سنووری “وشکەڵان”ی سه‌ر به شاری مەریوان تەقەیان لە كۆمه‌ڵێك کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی “جەبار ساڵحی ” تەمەن ٣٣ساڵ، بەسەختی بریندار بوو.
بە پێی زانیارییه‌كان، ناوبراو خێزاندار و باوكی دوو منداڵه و بە چەکی ساچمەیی هێرش کراوەتە سەری، پاشان بۆ وه‌رگرتنی چارەسەری پزێشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری مەریوان کراوە. به وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی “جه‌ببار ساڵحی” باری ته‌ندرووستی ناجێگیر ڕاگه‌یه‌ندراوه.