ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٤ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، كۆمه‌ڵێك له ژنانی كورد و عه‌ره‌ب لە گوندی “حه‌ساوێك”ی سه‌ر به شەنگال، ئاهەنگێكیان به بۆنه‌ی هاتنی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژنان به‌ڕێوه‌برد.
لە گوندی “حەساوێک”ی شەنگال، ژنان بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی، ڕۆژی جیهانی ژنانیان ڕێزلێگرت. له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و گونده وتارێكیان سه‌باره‌ت به تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ٨ی مارس و مافه‌كانی ژنان پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان كرد و ڕایانگه‌یاند: ژنانی دنیا ئه‌بێ بۆ وه‌دیهاتنی ئامانجه‌كانیان یه‌كگرتوو بن و له‌و ڕێگایه پیاوانیش ئه‌بێ هاوكاریان بن تاكوو بتوانن كۆمه‌ڵگایه‌كی ئازاد و یه‌كسان بۆنیاد بنێن.
