ڕۆژی هه‌ینی ١٣ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، چالاكێكی سیاسی خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به ناوی “سیرووس جلی باقوو” خه‌ڵكی گوندی “دیزلی” سه‌ر به شاری سه‌ڵماس، له لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراوه‌وه هه‌وڵی كوشتنی درا و به‌سه‌ختی بریندار بوو.
به پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و چالاكه سیاسیه له یه‌كێك له شه‌قامه‌كانی شاری هه‌ولێر له پشته‌وه وله لایه‌ن چه‌ند كه‌سی نه‌ناسراوه‌وه كه‌وتووه‌ته به‌ر هێرشی چه‌قۆ و به‌سه‌ختی بریندار كراوه و پاشان ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كراوه. زانیارییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه “سیرووس جلی باقوو” ساڵی ٩٨ی هه‌تاوی له لایه‌ن سپای پاسدارانه‌وه چه‌ندین هه‌ڕه‌شه‌ی لێكراوه و چه‌ندین جاریش ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له ڕێگه‌ی كۆنسولخانه‌كه‌ی له هه‌ولێر هه‌وڵی داوه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و چالاكه سیاسیه ڕاده‌ستیان بكات به‌ڵام هه‌وڵه‌كانیان بێ‌ئاكام مابوو.