به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به كۆڵهبهرنیووز، بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ١٣ی مانگی ڕەشەممە، ته‌رمی کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت بە ناوی “محەممەد مەلاوێسۆ” لە سنووری سەردەشت و لە نزیک گوندی “دۆڵەبی” دۆزرایه‌وه كه به هۆی سه‌رمابردووییه‌وه گیانی له ده‌ست دابوو.
بە پێی زانیارییه‌كان، “محەممەد مەلا وێسۆ” خەڵکی گوندی “وردێ” و دانیشتووی شارۆچكه‌ی “ڕەبەت”، خێزاندار و باوکی دوو منداڵ بووە و به هۆی نه‌بوونی هه‌لی كار و هه‌ژاری و ده‌ست ته‌نگی ڕووی له كۆڵبه‌ری كردووه و به داخه‌وه له ڕێگای دابین كردنی نان و ئاو بۆ بنه‌ماڵه‌كه‌ی گیانی له ده‌ست داوه. كۆڵبه‌ری دیارده‌یه‌كی سه‌پێندراوی ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامییه به‌سه‌ر خه‌ڵكی هه‌ژار و بێده‌ره‌تانه و سه‌ره‌ڕای سه‌ختی كاره‌كه به دیان كه‌س له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌كرێنه ئامانج یان به هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی و سه‌رمابردووییه‌وه گیانیان له ده‌ست ده‌ده‌ن.