ئه‌نجوومه‌نی ژینگه‌پارێزی “پاژین”ی بانه له ڕاپۆرتێكدا ڕۆژی هه‌ینی ١٣ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، ڕایگه‌یاند: لەلایەن هەندێک کەسی قازانجخوازی سه‌ر به ڕژیم بەشێکی زۆری داری بەڕوی ڕێگای سورێن بڕدراون.
به وته‌ی چالاكانی مافی مرۆڤ له كوردستان، ئیتلاعات و بەکریگیراوانی کۆماری ئیسلامی خۆیان مافیای دار و وێرانکردنی دارستانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانن و هه‌ر جار و له ناوچه‌یه‌كی كوردستان ده‌ست ئه‌كه‌ن به كه‌ندن و بڕینی دارستانه‌كان و به شێوه‌ی قاچاخ ده‌یاننێرن بۆ شاره‌كانی دیكه تا بیفرۆشن. ئه‌نجوومه‌نی ژینگه‌پارێزی “پاژین” له‌و باره‌وه هۆشداری ده‌داته هاووڵاتییان كه چاودێری ناوچه جه‌نگه‌ڵییه‌كان بكه‌ن و خۆیان هه‌وڵ بده‌ن بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو بیانپارێزن.