به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێرانی ئێران، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٢ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، هه‌واڵنێرانی سایتی “ڕووداو ٢٤” به شێوه‌ی به‌كۆمه‌ڵ له سه‌ر كار ده‌ركراون.
به پێی ئه‌و ڕاپۆرته، به هه‌واڵنێرانی ده‌ركراویان ڕاگه‌یاندووه كه: ڕۆژی ٢٩ی مانگی ڕه‌شه‌ممه ڕۆژی ته‌حریرییهی ئه‌و ده‌زگا هه‌واڵنێریه‌یه و به هۆی نه‌بوونی سه‌رچاوه‌ی دارایی “ڕووداو ٢٤” داده‌خرێت. جێی ئاماژه‌یه كه دامه‌زران به شێوه‌ی “حه‌قولته‌حریری” یه‌كێك له شێوه‌كانی به‌رێوبه‌رانه بۆ پشتگوێ خستنی مافه‌كانی حه‌قی بیمه و حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانی وه‌كوو سه‌نه‌وات و پاداش و به‌و شێوه‌یه یاسا ده‌وڵه‌تییه‌كانیش پێشێل ده‌كه‌ن.