کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

ناجێگیربوونی بارودۆخی تەندرووستی کۆڵبەرە بریندار بووەکەی خەڵکی سەردەشت

ناجێگیربوونی بارودۆخی تەندرووستی کۆڵبەرە بریندار بووەکەی خەڵکی سەردەشت

“فواد مەهدی ئیبراهیمیان” کۆڵبەری تەمەن ٢٤ ساڵەی خەڵکی شاری سەردەشت کە بەهۆی تەقینەوەی مین لە سنووری بانە لاقی ڕاستی لەدەستدابوو لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا چاوی چەپیشی لەدەست دا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو پەیوەندییەدا، بە کاناڵی کۆڵبەر نیوزی ڕایگەیاندووە: “چاوی چەپی ئەو کۆڵبەرە لە نەخۆشخانەی “نیکوکاریی” تەورێز، نەشتەرگەری بۆ کرابوو، بەڵام بەهۆی سەختیی برینەکانییەوە لە ئەنجامی تەقینەوەی مینەکە، چاوی چەپیشی لەدەست دا. جێگای ئاماژەیە لە ئێستادا ئەو کۆڵبەرە لە نەخۆشخانەی ئیمام “ڕەزا”ی شاری تەوریز لە ژێر چاوەدێری پزیشکیی دایە.