ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان لە “مێهدی نوور-محەمەدی” نووسەر و دەرهێنەری فیلمی باڵەندەکانی ئیلام و چوار دەرهێنەری دیکە لە فستیڤاڵی ئێرانی ناوەندی ئوستانەکانی ئێران بەڕێوەچوو.
فیلمی باڵەندەکانی ئیلام بە نووسین و دەرهێنانی “مێهدی نوور-محەمەدی” لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو لە چوارچێوەی ناساندی باڵەندەکانی ناوچەی ئیلام له تەلەڤیزیۆنی ئهو ئوستانهدا بڵاو کرایەوە کە لە ئاکامدا ئەم فیلمە لە کۆی گشتی فیلمە بڵاوکراوەکانی ئوستانەکانی دیكهی ئێران توانی خەڵاتی یەکێک لە باشترین فیلمەکان بەدەست بهێنێت.