كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی میترۆی ئه‌هواز ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٨ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، بۆ چه‌نده‌مین جار له ناڕه‌زایه‌تی به وه‌رنه‌گرتنی حه‌قده‌ستی ١٥ مانگی ڕابردوویان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه برد.
به وته‌ی نوێنه‌ری كرێكارانی ناڕازی ئه‌و شێركه‌ته، ئه‌و كرێكارانه به‌رده‌وام به‌دواداچوونیان بۆ وه‌رگرتنی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان كردووه و به‌رده‌وامیان له سه‌ر ناڕه‌زایه‌تیه‌كان بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌و كێشه‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له ئاكامی كه‌مبوونی سه‌رچاوه داهات، كاره‌كانی ئه‌و پڕۆژه‌یه به‌ته‌واوه‌تی وه‌ستاوه و ئه‌و دۆخه‌ش به ئه‌گه‌ری زۆره‌وه هه‌تا كۆتایی ئه‌مساڵیش به‌رده‌وام ده‌بێت. ئه‌و نوێنه‌ره له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه دۆخی ئابووری ئه‌و كرێكارانه هیچ باش نییه و داوای له به‌رپرسانی ڕژیم كرد هه‌تا پێش له سه‌ری ساڵی نوێ كێشه‌كانیان بۆ چاره‌سه‌ر بكرێت.