به پێی ڕاپۆرته‌كان، پاسێكی هه‌ڵگری تووریسته چینیه‌كان له ئه‌یاله‌تی “یووتا”ی ئه‌مریكا تووشی ڕووداوی هاتووچۆ هات و به‌هۆیه‌وه ٤ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و ٥ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون كه له ئێستادا دۆخی ته‌ندرووستیان ناجێگیره.
ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌م ڕووداوه له مه‌سیری كێوه‌كانی ناسراو به “دوودكهشی جێن” و له نزیكی پاركی “برایس كێنیۆن” و به‌هۆی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی له‌جاده ڕووی داوه. شایانی باسه، له ٣١ سه‌رنشینی ئه‌م ئۆتۆمبێله ٤ كه‌سیان گیانیان له‌ده‌ست داوه و باقی برینداره‌كانی ئه‌م ڕووداوه‌ش ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.