به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به كۆڵبه‌ر نیووز، له ماوه‌ی ڕۆژانی چوارشه‌ممه و پێنجشه‌ممه ٤ و ٥ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، دوو كۆڵبه‌ر له سنووره‌كانی بانه و مه‌ریوان كه‌وتوونه‌ته به‌ر په‌لاماری هێزه‌كانی ڕژیم و كۆڵبه‌رێك به ناوی “دانا ساڵح‌پوور” گیانی له‌ده‌ست داوە و كۆڵه‌به‌رێكی دیكه‌ش به ناوی “فواد ڕاه په‌یكه‌ر” به سه‌ختی بریندار بووە.
به پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه، “كاتێك هێزه‌كانی ڕژیم هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر له سنووری بانه “دانا ساڵح‌پوور” له كاتی هه‌ڵهاتن و تێپه‌ڕبوون له چۆمی “تاژه‌بان” نوقمی ئاو ده‌بێت و گیانی له ده‌ست ده‌دات. له لایه‌كی دیكه‌وه هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم كۆمه‌ڵێك له كۆڵبه‌ران له گه‌رده‌نه‌ی “ژاڵانه” ئه‌ده‌نه به‌ر ده‌ستڕێژی گولـله و كۆڵبه‌رێك به ناوی “فواد ڕاه په‌یكه‌ر” خه‌ڵكی گوندی “به‌رده ڕه‌شه”ی سه‌ر به شاری مه‌ریوان، به‌سه‌ختی بریندار ده‌بێت.
