له ڕۆژانی چوارشه‌ممه و پێنجشه‌ممه ٤ و ٥ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، دوو كرێكاری خه‌ڵكی شاره‌كانی “كامیاران” و “جوانڕۆ” به هۆی ڕووداویی كاره‌وه گیانیان له ده‌ست دا.
به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، کرێکارێک بە ناوی “ئومید ڕەحمانی” تەمەن ٢٢ساڵ و خەڵکی گوندی “لۆن”ی سەر بە شاری کامیاران، لە کاتی کارکردن به هۆی بهرقگرتووییهوه گیانی لەدەست داوه. له لایه‌كی دیكه‌وه كرێكارێكی خه‌ڵكی “جوانڕۆ” به ناوی “به‌همه‌ن حه‌یده‌ری” له كاتی كاركردن له بینایه‌كی نیوه‌كاره به هۆی كه‌وتنه‌خواره‌وه له به‌رزایی گیانی له ده‌ست داوه. شایانی باسه كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی‌دا كرێكاران هیچ ئه‌منییه‌تی كاری و پیشه‌ییان نییه و مانگانه به چه‌ندین كرێكار له شاره جۆراوجۆره‌كانی كوردستان به هۆی ڕووداوی كاره‌وه یان گیانیان له ده‌ست ده‌ده‌ن و یان به‌سه‌ختی بریندار ده‌بن.
